کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

قووبانی بوونی ده‌یان كه‌س له‌ جاده‌كانی پارێزگای ورمێ

قووبانی بوونی ده‌یان كه‌س له‌ جاده‌كانی پارێزگای ورمێ 4

لە 24 کاژێری رابردوودا، بەهۆی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆوە لە پارێزگای ورمێ، ١٥ کەس بریندار و دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.

ڕووداوێك لە جاده‌ی ورمێ بۆ سێرۆی ڕوویدا و بە هۆیەوە سێ کەس بریندار ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون. هاوکات شەوی یه‌كشه‌ممه‌، لە ڕێگەی پیرانشار بۆ نەغەدە و لە نزیک ناوچەی هەوارەبی، هاونیشتمانییه‌ك به‌ ڕووداوی هاتووچۆ گیانی له‌ده‌ست داوه‌. لە ڕێگەی مهاباد بۆ میاندواو، بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل، دوو کەس بریندار بوون. له‌ هه‌مان جاده‌، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک، پێنج کەس بریندار و ڕاگوێزی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان كران. هه‌روه‌ها، لە جاده‌ی پیرانشار بۆ سەردەشت، ئۆتۆمبێلێک وه‌رگه‌ڕا و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکە بریندار بوو.لە نزیک شاری خۆی، دوو ئۆتۆمبێل پێكیاندادا و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ چوار کەس بریندار بوون.