کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

قوربانی گرتنی به‌رده‌وامی كۆڕۆنا له‌ ئوستانی كوردستان

قۆربانی گرتنی به‌رده‌وامی كۆڕۆنا له‌ ئوستانی كوردستان 2

به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی ڕژیم له‌ ئوستانی كوردستان، وایرۆسی كۆڕۆنا به‌رده‌وام خه‌ریكه‌ قوربانی ده‌گرێت و هێچ ڕێكارێك بۆ پاراستنی ته‌ندرووستی خه‌ڵك له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌ نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر.

به‌پێی ئاماره‌كانی بێهداشت و ده‌رمانی ئوستانی كوردستان، له‌ ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٤٤ كه‌سی دیكه‌ به‌ نه‌خۆشی كۆڕۆنا تووشبوون و ٩٧ كه‌س له‌ نه‌خۆشخانه‌كاندا به‌سته‌رین و  دوو كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. ئه‌وه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ زۆربه‌ی ئوستانه‌كانی ئێران پیكی كۆڕۆنایان تێپه‌ڕاندووه‌ به‌ڵام به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی ڕژیم، چه‌ند شاری ئوستانی كوردستان هێشتا له‌ دۆخی سووردان و كۆڕۆنا به‌رده‌ام قوربانی ده‌گرێت.