کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

قوربانی بوونی چوار هاووڵاتیی به‌ ڕووداوی هاتووچۆ له‌ شاری بۆكان

قوربانی بوونی دوو هاووڵاتیی به‌ ڕووداوی هاتووچۆ له‌ شاری بۆكان

ڕاپۆرته‌كان له‌ شاری بۆكان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ ئه‌نجامی ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌مشاره‌، چوار هاووڵاتیی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و برینداربوون.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ له‌سه‌ر هه‌ینی، به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ شاری بۆكان له‌ بڵواری “ماموستا هه‌ژار”، ماشێنێكی سه‌واری پاش ئه‌وه‌یكه‌ خۆی كێشاوه‌ به‌م بڵواره‌دا، هه‌ر چوار سه‌رنشینی ماشێنه‌كه‌ به‌ سه‌ختی برینداربوون و یه‌كێك له‌ سه‌رنشینانی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ كه‌ ته‌مه‌نی ٢٠ ساڵ بووه‌، به‌ دوای ڕاگوێزرانی بۆ نه‌خۆشخانه‌، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌. شایانی باسه‌، برینداره‌كان به‌ مه‌به‌ستی چاه‌رسه‌ری پزیشكی گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌مشاره‌.