به پێی ڕاپۆرتیی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بە هۆی تەقینەوەی مینی بەجێماوی شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و عێراق، چوار هاووڵاتیی له ئۆستانی ئیلام کوژران و بریندار بوون.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٧ی پووشپەڕ، بە هۆی تەقینەوەی مین لە سنوورەکانی مێهران و لە شوێنک بە ناوی “هلت” سێ هاووڵاتی به ناوهكانی “سەلیم تاراس، چراغ عەبدی و هادی ئومیدی” گیانیان لە دەست داوە و هاووڵاتییەکیش بهناوی “مێهدی ئومیدی” بریندار بووە کە گەیندراوەتە ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارە.