ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی ڕه‌زبه‌ر، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دیگێك له كارخانه‌ی حه‌سه‌ن ئاباد له تاران، كرێكارێك گیانی له ده‌ستدا و سه كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ئه‌و چوار كرێكاره به هۆی نزیك بوونیان له دیگه‌كه‌وه كه ته‌قیوته‌وه، به سختی برینداربوون و بۆ نه‌خۆشخانه گوازراونه‌ته‌وه. شایانی باسه، یه‌كێك له‌و كرێكارانه به هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه هه‌ر له ڕێگای نه‌خۆشخانه دا گیانی له‌ده‌ست داوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه پرتووكاوی دیگه‌كه ڕاگه‌یاندراوه و ده‌شڵین: تا ئێستا چه‌ندین جار له‌م باره‌وه به كارفه‌رما هۆشداریان دابوو.