به‌هۆی ڕه‌چاو نه‌كرانی ئیمه‌نی شوێنی كار، چوار كرێكار له شاره‌كانی كرمان، ئه‌هواز، ئاباده و شووشته‌ر، تووشی ڕووداو بوون و له ئه‌نجامیدا ٢ كرێكار گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٢ كرێكاری دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوون.
له یه‌كه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی فرۆشگایه‌كی زنجیره‌یی له بڵواری “ههوانیروو”ی كرمان، له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی شتومه‌ك به باڵابه‌ری سه‌نعه‌تی، ده‌ستی له‌نێوان دیواری فرۆشگاكه و باڵابهرهكه گیری كرد و به سه‌ختی برینداربوو. له‌دووهه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی بیناسازیی له‌كاتی كار له پاركینگی بینایه‌كی نیوه‌كاره له ناوچه‌ی “باهۆنه‌ر”ی ئه‌هواز، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی ئیمه‌نی پێویست له شوێنی كار، به سه‌ختی بریندار بوو. له سێهه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی ٣٥ ساڵ ته‌مه‌نی دانیشتووی شاری ئاباده، له‌كاتی كار به ده‌زگای بلووك بڕی، به سه‌ختی برینداربوو و گیانی له‌ده‌ستدا. له لایه‌كی دیكه‌وه كرێكارێكی بیناسازیی له كاتی كار له یه‌كێك گه‌ڕه‌كه‌كانی شووشته‌ر، به‌هۆی داڕمانی دیوار به‌سه‌ریدا، گیانی له‌ده‌ستدا.