له ئه‌نجامی چوار ڕووداوی شوێنی كار له شاره‌كانی، ئیسفه‌ها، كیش، فهرهیدوونشار و بنا‌و، لانیكه‌م چوار كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو بوون.
له یه‌كه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی شاغڵ له فرۆشگایه‌كی كه‌لوپه‌لی سه‌فه‌ری له شاری ئیسفه‌هان، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه بۆ ناو چاڵی ئاسانسۆر، به سه‌ختی برینداربوو. له دووهه‌م ڕووداودا، ئارایشگهرێك به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له بازاڕی په‌ردیسی یه‌ك له كیش و به‌هۆی هه‌ڵمژینی دووكه‌ڵ، تووشی كێشه‌ی هه‌ناسه‌دان بوو و له‌ئه‌نجامدا گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها كرێكارێكی ٣٤ ساڵ ته‌مه‌ن له فهرهیدوونشار، له‌كاتی كار له بینایه‌كی چوار نهۆمی به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی، به سه‌ختی برینداربوو. له لایه‌كی دیكه‌وه، كرێكارێك له كوره‌خانه‌ی شاری بنا تووشی به‌رق گرتوویی بوو و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.