له ئه‌نجامی دوو ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی تاران و ئیسفه‌هان، دوو كرێكار به‌هۆی ڕه‌چاو نه‌كرانی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو بوون و گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو كرێكاری دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوون.
له یه‌كه‌م ڕووداودا، سێ كرێكاری شاره‌داریی تاران له‌كاتی خاوێنكردنه‌وه‌ی پردی “سه‌ید خه‌ندان” به هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ، تووشی حادیسه بوون و له ئه‌نجامیدا كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستدا و دوو كرێكاری دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوون. هه‌روه‌ها كرێكارێكی ٣٥ ساڵ ته‌مه‌ن له‌كاتی كار له شه‌قامی “میرزاتاهێر” له ئیسفه‌هان، به‌هۆی داڕمانی ئاوار به‌سه‌ریدا، ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا.