به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ئه‌نجامی سێ ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی مانه، شازه‌ند و شیراز، لانیكه‌م ٤ كرێكار به هۆی نه‌بوونی ئه‌یمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون.
له له‌یه‌كه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی چاڵ هه‌ڵكه‌ن له‌كاتی كار له گوندێكی شارستانی شازه‌ند به‌هۆی به‌ربوونه‌وه بۆ ناو چاڵ، گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی بۆ ناو چاڵێكی ئاسانسۆڕ له شیراز، كرێكارێكی بیناسازیی به سه‌ختی برینداربوو. له لایه‌كی دیكه‌وه كرێكارێكی ٤٩ ساڵ ته‌مه‌ن له ئاوایی سملقان له شارستانی مانه، له‌كاتی كار له‌سه‌ر زه‌وی كهشاوهرزییهكهی، تووشی ڕووداو بوو و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.