به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی پێویست و ڕه‌چاو نه‌كرانی ئیمه‌نی شوێنی كار، لانیكه‌م ٤ كرێكار له شاره‌كانی شیراز و بووشێهر، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١ی جۆزه‌ردان تووشی ڕووداو بوون.
له یه‌كه‌م ڕووداودا، به‌هۆی داڕمانی بینایه‌كی نیوه‌كاره له بڵواری خه‌لیجی فارس له شیراز، كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستدا و كرێكارێكی دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوون. هه‌روه‌ها به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی دوو كرێكاری چاڵ هه‌ڵكه‌ن بۆ ناو چاڵێك له بووشێهر، كرێكاریك گیانی له‌ده‌ستدا و كرێكارێكی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار و گوازترایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.