شنبه – ۱۵ تیر – ۱۳۹۸ , 06 – 07 – 2019
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی هه‌ینی ١٤ی مانگی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، ٣ كرێكار له شاره‌كانی “تاران و مه‌لایر” گیانیان له‌ده‌ستدا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارێكی ٥٠ ساڵ ته‌مه‌ن له شاری تاران، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی بۆ ناو چاڵێكی ١٠ میتری برینداربوو و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا. له ڕووداوێكی دیكه‌دا، ٢ كرێكار له شاری مه‌لایر له كاتی كاردا به‌هۆی ڕووخانی بینایه‌ك له شه‌قامی برووجێرد، گیانیان له‌ده‌ستدا. شایانی باسه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردووش‌دا، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار ١٧ كرێكار له شاره‌كی “شكووهیه”ی قۆم به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له یه‌كه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێناندا برینداربوون.