به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار و له ئه‌نجامی چه‌ند ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی ئازه‌رشار، ئیسفه‌هان و كرمان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی به‌فرانبار، لانیكه‌م ٧ كرێكار برینداربوون و ٢ كرێكاری دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستدا.
له یه‌كه‌م ڕووداودا، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كه‌پسوولێكی گاز له ناوه‌ندێكی داڕشتن له شارۆچكه‌ی سه‌لیمی له ئازه‌رشار، دوو كرێكاری ٢٥ ساڵ ته‌مه‌ن گیانیان له‌ده‌ستدا و پێنج كرێكاری دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوون. له دووهه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی ٢١ ساڵ ته‌مه‌ن له شاری ئیسفه‌هان له‌كاتی كار له دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌نعه‌تی، به‌هۆی گیرخواردنی ده‌ستی له ناو ده‌زگا به سه‌ختی برینداربوو. هه‌روه‌ها كرێكارێكی بیناسازیی له پڕۆژه‌ی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی شاریی له ناوچه‌ی “شه‌ره‌ف ئاباد”ی كرمان، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی به سه‌ختی برینداربوو.