کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

قوربانی بوونی ٩٧ كرێكار له‌ بوركینافاسۆ له‌ ئه‌فریقا

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، درەنگانێکی شەوی چوارشه‌ممه‌ ١٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، لە هێرشێکدا بۆسەر كرێكارانی کۆمپانیایەکی كانادایی لە بوکرینا فاسۆ، له‌ رۆژئاوای ئەفریقا ٣٧ كرێكار کوژران و ٦٠ کەسی دیکەش برینداربوون.

 کرێکارەکان لەنێو پێنج ئۆتوبووس دا لە نزیک شارۆچکەی “بۆنغو” بوون و ویستوویانە بچنە سەر کارەکەیان، کەوتوونەتە نێو بۆسەی گرووپێکی چەکدار، گرووپەکە سەرەتا لەڕێگەی تەقاندنەوەی بۆمبێک کاروانه‌كه‌یان وەستاندووە و دواتر دەستڕێژی گولـلەیان لە کرێکارەکان کردووە. شایانی باسه‌، کرێکارەکان بۆ کۆمپانیای “سیمافۆی” كانادایی كارده‌كه‌ن‌ کە کاری سەرەکی دەرهێنانی زێڕ لە ناوچەکەیه‌. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، تا ئێستا هیچ گرووپ و لایەنێک بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی هێرشەکە ئەنجامنەداوە، بەڵام له‌ مانگه‌كانی رابردوودا ژمارەیه‌ك چه‌كداری سه‌ر به‌ گرووپی ئیسلامی داعش ڕویان كردووته‌ ناوچه‌كه‌ و گوماندەکرێت هێرشەکە لەلایەن ئەوانه‌وه‌ ئەنجامدرابێت. له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌زاران كه‌س له‌ خه‌لكی ناوچه‌كه‌ ناچار بوون له‌ ترسی ئه‌و گرووپه‌ شوێنه‌كانی خۆیان به‌ جێ بێڵن.