له ئه‌نجامی ڕووداوێكی هاتووچۆ له نێوان دوو ماشینی سه‌واری له ڕێگای “ته‌ختی سوله‌یمان” له تیكاب، لانیكه‌م ٨ هاووڵاتیی گیانیان له‌ده‌ستدا و بریندرابوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی خاكه‌لێوه، به‌هۆی پێكدادانی دوو ماشینی سه‌واری له نزیك كارخانه‌ی ئیسفاڵتی ئاوایی ئه‌مین ئاوا له جاده‌ی “ته‌ختی سوله‌یمان ـــ تیكاب”، ٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٣ كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوون. شایانی باسه، برینداربووانی ئه‌م ڕووداوه گوازتراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی تیكاب و ده‌وترێ كه دۆخی ته‌ندرووستیان ناجێگیره و ئه‌گه‌ری هه‌یه كه ژماره‌ی قوربانییان بچێته سه‌ره‌وه.