شه‌وی پێنجشه‌ممه ١٤ی مانگی گوڵان، چه‌كدارێك له شاری “ملانواچ” هێرشی كرده سه‌ر خه‌ڵكی مه‌دنی و ٨ كه‌سی كوشت و ١٤ كه‌سی دیكه‌شی بریندار كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگا ههواڵنێریهكانی ئاڵمان، هێشتا مه‌راسمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی قوربانیانی هێرشه ئهوهڵهكهی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو كه بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ٩ كه‌س ته‌واو نه‌بووه كه چه‌كدارێك له باشووری “بلگراد”ی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته خه‌ڵكی مه‌ده‌نی داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و به‌هۆیه‌وه ٨ كه‌سی دیكه كوژراون و ١٤ شارۆمه‌ندی ئه‌و وڵاته به‌سه‌ختی بریندار و ڕاگوێزی ناوه‌نده ده‌رمانیه‌كان كراون. جێگای ئاماژه‌یه كه پۆلیس لاوێكی ته‌مه‌ن ٢١ ساڵی وه‌كوو تاوانبار ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه به‌ڵام مه‌به‌ستی هێرشبه‌ره‌كه هێشتا ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه. شایانی باسه كه قه‌یرانی ئابووری سه‌رمایه‌داری و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ڵاواردن له سه‌رانسه‌ری جیهان و به تایبه‌ت له وڵاتانی ڕۆژئاوایی بووه‌ته هۆكاری به‌رز بوونه‌وه‌ی توندووتیژی و ڕۆژانه چه‌ندین ڕووداوی هاوشێوه له وڵاتانی ئا‌مریكا و ئورووپا ڕوو ئه‌دات.
