سه شنبه – ۴ تیر – ۱۳۹۸ , 25 – 06 – 2019
لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا لانیکەم ٧٠ کۆڵبەر و کاسبکار له ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بوونەتە قوربانیی.
به پێی ڕاپۆرتی ناوهندی مافی مرۆڤی کوردستان، ناوی ٥٦ کەسیان تۆمار كراوه كه لهم ٥٦ کەسە ٢٤ کەسیان کوژراون و ٣٢ کەسیش بریندار بوون. لهو ٢٤ کۆڵبەر و کاسبکاره کە کوژراون، ١٥ کەسیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم گیانیان لهدهست داوه، ٥ کۆڵبەر و کاسبکاریش بەهۆی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکان و لە ئاکامی بەربوونەوە لە بەرزایی یان وەرگەڕانی ماشینهکانیان مردوون و ٤ کۆڵبەریش بەهۆی کەوتنە ژێر ڕنوو و مانەوە لە سەرما و بەستەڵەکی سەرەتای ساڵدا لە سەرما ڕەق هەڵاتوون. کوژران و برینداربوونی ئەم ٧٠ کۆڵبەر و کاسبکارە لە حاڵێکدایە کە لە ماوەی ساڵی ڕابردووشدا، ٢٤٢ کۆڵبەر و کاسبکار بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ، تەقینەوەی مین، بەربوونەوە لە بەرزایی لە سۆنگەی ڕاوەدوونان و هەروەها ڕەق هەڵاتن لە سەرما گیانیان لەدەست دابوو و بریندار ببوون و لەو ٢٤٢ قوربانییە ٨٠ کەسیان کوژرا بوون و ١٦٢ کەسیش بریندار ببوون.