له ئه‌نجامی ڕه‌چاو نه‌كرانی ئیمه‌نی شوێنی كار، ٦ كرێكار له شاره‌كانی ده‌شتستان و ساوجبڵاغ تووشی ڕووداو بوون و به‌هۆیه‌وه، كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستدا و پێنج كرێكاری دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوون.
له یه‌كه‌م ڕووداودا، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گاز له شیركه‌تی سیمانی ده‌شتستان، پێنج كرێكار به سه‌ختی برینداربوون كه ده‌ستبه‌جێ گوازترانهوه بۆ نه‌خۆشخانه. هه‌روه‌ها كرێكارێكی ٣٥ ساڵ ته‌مه‌ن له كاتی كاری تهراشكاری به‌هۆی شكانی سنگفرێزهكه، به سه‌ختی برینداربوو و پاش ڕاگوێزرانی بۆ ناوه‌ندی ده‌رمانی، گیانی له‌ده‌ستدا.