له ئه‌نجامی دوو ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی تاران و بێهشه‌هر، لانیكه‌م ٥ كرێكار به‌هۆی ڕه‌چاونه‌كرانی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ئه‌نجامی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له یه‌كێك له ئه‌نباره‌كانی كتێب له شه‌قامی “فه‌خری ڕازی” تاران، چوار كرێكار تووشی سووتان بوون. هه‌روه‌ها كرێكارێكی ٢٦ ساڵ ته‌مه‌ن له‌كاتی كار له بینایه‌كی نیوه‌كار له شاری بێهشه‌هر، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له نهۆمی دووی ئه‌م بینایه به سه‌ختی برینداربوو و پاش ڕاگوێزرانی بۆ نه‌خۆشخانه، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.