له ئه‌نجامی چه‌ندین ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی مه‌شهه‌د، جویبار، كاشان، كه‌ره‌ج و پاوه، لانیكه‌م سێ كرێكار به‌هۆی ڕه‌چاو نه‌كرانی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو كرێكاری دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له یه‌كه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی لاو له‌كاتی جۆشكاری له بینایه‌كی نیوه‌كاره له شه‌قامی “خومه‌ینی” مه‌شهه‌د، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له نهۆمی سێی ئه‌م بینایه گیانی له‌ده‌ستدا. له دووهه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی ٣٦ ساڵ ته‌مه‌ن له شارستانی جویبار له‌كاتی ئه‌نجام دانی جۆشكاری، تووشی به‌رق گرتوویی بوو و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا. له لایه‌كی دیكه‌وه، كرێكارێكی بیناسازیی خه‌ڵكی شاری پاوه به ناوی “عه‌زیز محه‌ممه‌دی” دانیشتووی گوندی میرعه‌بدولی سه‌ر به‌مشاره، له‌كاتی كار به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها له كاشان به‌هۆی داڕمانی دیواری كارگه‌یه‌كی ڕه‌نگریزی، كرێكارێك به سه‌ختی برینداربوو. وه له دوایین ڕووداودا، كرێكارێكی ٥٠ ساڵ ته‌مه‌ن له جاده‌ی “كه‌ره‌ج ــــ چالووس” به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی سیله‌ندری گاز، تووشی ڕووداو بوو و به سه‌ختی برینداربوو.