له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌هۆی ڕه‌چاونه‌كرانی ئیمه‌نی شوێنی كار، لانیكه‌م ٥ كرێكار له شاره‌كانی ئه‌هواز، مه‌شهه‌د و نه‌ی ڕیز، تووشی ڕووداوی شوێنی كار بوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له یه‌كه‌م ڕووداودا، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی ژووری ئاسانسۆرێك له نهۆمی شه‌شی بینایه‌كی نیوه‌كاره له شارۆچكه‌ی زانكۆی ئه‌هواز، كرێكارێك به سه‌ختی برینداربوو. هه‌روه‌ها به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ له “كوه‌پارك”ی مه‌شهه‌د، كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستدا و ٢ كرێكاری دیكه‌ش برینداربوون. له سێهه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی ٤٠ ساڵ ته‌مه‌ن له شارستانی نه‌ی ڕیز له ئۆستانی فارس، له‌كاتی كار به ده‌زگا تووشی ڕووداو بوو و گیانی له‌ده‌ستدا.