به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ئه‌نجامی دوو ڕووداوی جیاجای به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، لانیكه‌م پێنج كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣١ی خاكه‌لێوه، به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ڕووداوێك له مه‌عده‌نێكی خسووسی پابدانای جنووبی، ٤ كرێكار به سه‌ختی برینداربوون. شایانی باسه، یه‌كێك له‌م كرێكارانه بووراوه‌ته‌وه و سێ كرێكاره‌كه‌ی دیكه‌ش له نه‌خۆشخانه‌ی كرمان به‌سته‌ری كراون. له دووهه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی دامه‌زراندنی ئاسانسۆر له‌كاتی كار له بینایه‌كی نیوه‌كاره له بڵواری “ئه‌حمه‌دئاباد”ی مه‌شهه‌د، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی وه‌زنه و تێكچوونی هاوسه‌نگی ئاسانسۆره‌كه، گیانی له‌ده‌ستدا.