کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

قوربانی بوونی ٥٠ كه‌س به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ له‌ شاری سه‌رێكانی ڕۆژئاوا

گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی

گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی

ئێوارەی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٥ی سه‌رماوه‌ز،  تەقینەوەیەكی بەهێز بەهۆی ماشینێكی بۆمبڕێژكراو له‌ شارۆچكەی “تەل حەلەف”ی سەربە شاری سەرێكانی هەژاند و چەندین كه‌س كوژران و بریندار بوون

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، لەو تەقینەوەیەدا ١٦ هاووڵاتیی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و ٣٠ كه‌سی دیكەش بریندار بون و زیانی ماددی زۆری لێ كەوتۆه‌ته‌وه‌. لەئێستادا ئەو شارۆچكەیە لەژێر كۆنترۆڵی چەكدارە ئۆپۆزسیۆنەكانی سوریادایە كەلەلایەن توركیاوە پشتیوانییان لێ دەكرێت. پێشتریش روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ لە ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا كوژرانی ٩ كەسی بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمۆبیلێكی بۆمبڕێژكراوەوە لە شاری گرێ سپی پشتڕاستكردەوە.