له ئه‌نجامی سێ ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی بابۆل، نیشابوور و ئیسفه‌هان، دوو كرێكار به‌هۆی ڕه‌چاو نه‌كرانی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو كرێكاری دیكه‌ش به سه‌ختی بریندرابوون.
له یه‌كه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی ٢٧ ساڵ ته‌مه‌ن له شاری بابۆل، له‌كاتی كار له كارخانه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی برنج تووشی به‌رق گرتوویی بوو و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا. له لایه‌كی دیكه‌وه، كرێكارێكی ئارماتۆربه‌ند له نیشابوور به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی گیانی له‌ده‌ستدا. له سێهه‌م ڕووداودا، به‌هۆی كه‌وتنه‌وه ئاگر له شیركه‌تی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌لكۆل له شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی “عه‌لویجه”ی ئیسفه‌هان، دوو كرێكار به سه‌ختی بریندار بوون.
