له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌هۆی ڕه‌چاو نه‌كرانی ئیمه‌نی شوێنی كار، لانیكه‌م ٤ كرێكار له شاره‌كانی په‌ردیس، ئیسلامشار، تالش و عه‌باس ئاباد، تووشی ڕووداو بوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له یه‌كه‌م ڕووداودا كرێكارێكی ٣٥ ساڵ ته‌مه‌نی ئه‌فغانستانی له شاری په‌ردیس، له‌كاتی هه‌ڵكه‌ندنی چاڵێكی ١٠ میتری و به‌هۆی داڕمانی چاڵه‌كه، گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها به هۆی ڕووداوێكی شوێنی كار له كارگه‌یه‌كی دارتاشین له ناوچه‌ی ئیسلامشار، كرێكارێكی ٣٤ ساڵ ته‌مه‌ن به سه‌ختی برینداربوو. له سێهه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی ٣٣ ساڵ ته‌مه‌ن به‌هۆی به‌ربوونه‌وه بۆ ناو چاڵێكی ئاو له شارستانی تالش، گیانی له‌ده‌ستدا. له لایه‌كی دیكه‌وه ڕاپۆرته‌كان له شارستانی عه‌باس ئاباد باس له‌وه ده‌كه‌ن كه كرێكارێكی بیناسازیی له‌كاتی كار به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له‌سه‌ر چێوبه‌ست، گیانی له‌ده‌ستداوه.