به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا به‌هۆی ڕه‌چاو نه‌كرانی ئیمه‌نی شوێنی كار، لانیكه‌م ٤ كرێكار له شاره‌كانی مانه و سملقان، ئیلام و ئه‌رده‌بیل تووشی ڕووداوی شوێنی كار بوون.
له یه‌كه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ له شارستانی مانه و سملقان له خۆراسانی شۆمالی، له‌كاتی كار به ده‌زگای میكسێری به‌رقی له بینایه‌كی نیوه‌كاره، تووشی ڕووداو بوو و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا. له دووهه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی ٣٥ ساڵ ته‌مه‌ن له كارخانه‌ی سیمانی ئیلام به‌هۆی به‌ربوونه‌وه بۆ ناو چاڵێكی ٢٠ میتری، به سه‌ختی برینداربوو و گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه. هه‌روه‌ها له شاری ئه‌رده‌بیل له‌كاتی داڕمانی دوو یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون له مه‌یدانی “مۆخابه‌رات”، دوو كرێكار به‌هۆی كه‌وتن ژێر داروپه‌ردوو، به سه‌ختی برینداربوون.