
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو و له ئه‌نجامی سێ ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی تاران، ته‌ورێز و دیوانده‌ره، چوار كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی ئیمه‌نی پێویست له شوێنی كار، تووشی ڕووداو بوون.
له یه‌كه‌م ڕووداودا، دوو كرێكار له كاتی كار له بینایه‌كی نیوه‌كاره له‌شاری تاران، به‌هۆی داڕمانی ئاوار به‌سه‌ریاندا به‌سختی برینداربوون و گوازترانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه. هه‌روه‌ها كرێكارێكی چاڵ هه‌ڵكه‌ن له شه‌قامی “عه‌باسی” ته‌ورێز به‌هۆی داڕمانی دیواری چاڵه‌كه، تووشی ڕووداو بوو و برینداربوو. له سێهه‌م ڕووداودا جووتیارێكی ٥٠ ساڵ ته‌مه‌ن له‌كاتی وه‌رددانه‌وه‌ی زوێ به تراكتۆر، تووشی ڕووداو بوو و گیانی له‌ده‌ستدا.
