ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی ڕێبه‌ندان، له ئه‌نجامی ڕووداوی دوو ڕووداوی شوێنی كار له شاره‌كانی هه‌مه‌دان و ئاستانه‌ی ئه‌شڕه‌فییه، لانیكه‌م سێ كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و كرێكارێكیش به سه‌ختی برینداربوون.
له‌یه‌كه‌م ڕووداودا، دوو كرێكاری ٤٠ ساڵ و ٤٥ ساڵ ته‌مه‌نی شاره‌داریی مریانج له ئۆستانی هه‌مه‌دان، له‌كاتی خاوێن كردنه‌وه‌ی بڵواره‌كانی ئه‌مشاره، به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان له‌ده‌ستدا. له دووهه‌م ڕووداودا، به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له كانێكسێكی كرێكاران له ئاوایی “كینچاه” له به‌شی ناوه‌ندی ئاستانه‌ی ئه‌شڕه‌فییه له ئۆستانی گیلان، كرێكارێكی ٢١ ساڵ ته‌مه‌ن گیانی له‌ده‌ستدا و كرێكارێكی دیكه‌ش كه برای بووه به سه‌ختی برینداربووه.