به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌هۆی ڕووداوه‌كانی شوێنی كار، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی مانگی پووشپه‌ڕ له شاره‌كانی “فرده‌وس و مه‌شهه‌د”، ٤ كرێكار بوون بوون به قوربانی.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارێك له مه‌یدانی گوڵشه‌نی شاری فرده‌وس، به‌هۆی كه‌وتنه ناو كاناڵێكی ٨ میتری گیانی له‌ده‌ستدا و كرێكارێكی دیكه‌ش برینداربوو و به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانی ئه‌مشاره كرا. له ڕووداوێكی دیكه‌دا له شاری مه‌شهه‌د، به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له دووكانی قه‌ته‌عاتی ماشین له شه‌قامی “پێنج ته‌ن”، دوو كرێكار به سه‌ختی تووشی سووتان هاتن و بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌مشاره گوازراونه‌ته‌وه.