به پێی ڕاپۆاتهكان، لە ساڵی ١٣٩٩ی ههتاوی، لانیکەم ٤٠ هاووڵاتی لە سنوورەکانی کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مین بوونەتە قوربانی کە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ١٣٩٨ ، ٣٢.٥٪ بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینیوە. شایانی باسه، ساڵی ڕابردوو ٢٧ کەس بە هۆی تەقینەوەی مینەوە قوربانی ببوون.
راپۆۆرتهكان باس لهوه دهكهن، لە کۆی گشتی ئەو ٤٠ کەسە ١٠ کەسیان گیانی لەدەست داوە و ٣٠ دیکە بریندار بوون یان بەشێک لە جەستەیان لەدەست داوە. جێی ئاماژهیه دوو كهس لهوانهی گیانیان لهدهست داوه و بریندار بوون منداڵ و تهمهن ژێر ١٨ ساڵ بوون و لەماوەی ساڵی ڕابردوو زۆرترین قوربانیانی مین لە سنوورەکانی پارێزگاکانی سنە و کرماشان تۆمار کراوە کە هەر کامەیان ١١ حاڵەت بووە.
پارێزگای سنە: ١١ قوربانی کە بریتیە لە ٢ کوژراو ٩ بریندار.
پارێزگای ئیلام : ١٠ قوربانی کە بریتیە لە ٣ کوژراو و ٧ بریندار.
پارێزگای ئورمیە: ٨ قوربانی کە بریتیە لە ٢ کوژراو و ٦ بریندار.
پارێزگای کرماشان: ١١ قوربانی کە بریتیە ٣ کوژراو و ٨ بریندار.