كاربه‌ده‌ستانی ئه‌منییه‌تی ویلایه‌تی “فاریاب” له باكووری ئه‌فغانستان پشتڕاستیان كرده‌وه كه به‌هۆی وێكه‌وتنی چه‌ند گولله هاوه‌ن له ناوه‌ندی وێلسواڵی “خاجهسهوزپۆش”ی ئه‌م ویلایه‌ته، ٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٣٦ كه‌سی دیكه‌ش له‌وانه چه‌ندین منداڵ برینداربوون.
وته‌بێژی پۆلیسی فاریاب له‌مباره‌وه ڕایگه‌یاند كه گولله هاوه‌نه‌كان ده‌ورووبه‌ری كاتژمێر ٧ی به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ١٤ی مانگی پووشپه‌ڕ و له جومعه بازاڕی ئه‌م ویلایه‌ته ته‌قیونه‌ته‌وه. شایانی باسه، برینداربووانی ئه‌م ڕووداوه گوازتراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاری مه‌یمه‌نه له ناوه‌ندی ویلایه‌تی فاریاب. ناوبراو ڕاشیگه‌یاند كه دۆخی ته‌ندرووستی هه‌ندێك له برینداربووان ناجێگیره و ئه‌گه‌ری هه‌یه ژماره‌ی قوربانییانی ئه‌م هێرشه بچێته سه‌ره‌وه. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه هه‌تا ئێستا هیچ كه‌س یاخود گرووپێك به‌رپرسایه‌تیی ئه‌م هێرشه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.