به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار و له ئه‌نجامی دوو ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی مه‌شهه‌د و ڕامشیر، لانیكه‌م ٣ كرێكار تووشی ڕووداو بوون كه به‌هۆیه‌وه كرێكارێك به سه‌ختی برینداربووه و دوو كرێكاری دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له یه‌كه‌م ڕووداودا كرێكارێكی چاڵ هه‌ڵكه‌ن له شاری مه‌شهه‌د له‌كاتی كار به‌هۆی داڕمانی دیواری چاڵه‌كه تووشی ڕووداو هات و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا. له دووهه‌م ڕووداودا، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی وێستگه‌یه‌كی گاز له نزیك گوندی “چه‌م ئێسحاق” له شارستانی ڕامشیر له ئۆستانی خوزستان، كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستدا و كرێكارێكی دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوو.