ڕۆژی دووشه‌ممه به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی ئه‌یمنی پێویست له شوێنی كار، لانیكه‌م سێ كرێكار له شاره‌كانی ساری، مه‌رڤده‌شت و تاران، تووشی ڕووداو بوون و له ئه‌نجامیدا دوو كرێكار به سه‌ختی برینداربوون و كرێكارێكی دیكه‌ش گیانی له‌ده‌ستدا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له یه‌كه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی بیناسازیی له شارستانی ساری له‌كاتی كار له بینایه‌كی نیوه‌كاره، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه نهۆمی یه‌كی ئه‌م بینایه به سه‌ختی برینداربوو. هه‌روه‌ها له دووهه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی ٢٥ ساڵ ته‌مه‌ن له‌كاتی كار به ده‌زگای خه‌رمانكووب له یه‌كێك له گونده‌كانی شارستانی مه‌رڤده‌شت، گیانی له‌ده‌ستدا. له سێهه‌م ڕووداودا، به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له وێستگه‌یه‌كی دابه‌ش كردنی بێنزین له شه‌قامی پیرووزی تاران، تووشی سووتان بوو و به سه‌ختی برینداربوو.