
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار و له ئه‌نجامی كه‌وتنه‌وه‌ی سێ ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی پاكده‌شت، ئه‌رده‌كان و وه‌رامین، ٣ كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و بریندرابوون.
له یه‌كه‌م ڕووداودا، كرێكارێك ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ له‌كاتی كار له بینایه‌كی نیوه‌كاره له پاكده‌شت، تووشی به‌رق گرتوویی بوو و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها كرێكارێك له شاری ئه‌رده‌كان به‌هۆی به‌ربوونه‌وه بۆ ناو چاڵێكی هێڵی گواستنه‌وه‌ی ئاو، به سه‌ختی بریندار و ده‌ستبه‌جێ گوازترایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.له سێهه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی ٤٥ ساڵ ته‌مه‌ن له‌كاتی كار به لۆدێر له سه‌ر بینایه‌كی نیوه‌كار له شاری وه‌رامین، تووشی ڕووداو و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
