به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیكه‌م ٣ كرێكار له شاره‌كانی ڕه‌شت و فه‌ردیس به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، تووشی ڕووداو بوون و له ئه‌نجامیدا ٢ كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و كرێكارێكی دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوو.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له یه‌كه‌م ڕووداودا، ٢ كرێكاری چاڵ هه‌ڵكه‌ن له كاتی كار به‌هۆی پچڕانی به‌رق و له كار كه‌وتنی ده‌زگای هه‌واگۆڕكێ و هه‌ڵمژینی گازی ژه‌هراوی، تووشی گازگرتوویی بوون و گیانیان له‌ده‌ستدا. له دووهه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی بیناسازیی له ڕه‌شت به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له‌سه‌ر باڵابه‌ر، به سه‌ختی بریندار بوو و گوازترایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.