له ئه‌نجامی دوو ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی تاران و ئیسفه‌هان، لانیكه‌م ٣ كرێكار به‌هۆی ڕه‌چاو نه‌كرانی ئیمه‌نی شوێنی كار، تووشی ڕووداو بوون و به‌هۆیه‌وه كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستدا و ٢ كرێكاری دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له یه‌كه‌م ڕووداودا، جۆشكارێك له‌كاتی كاركردن له سه‌ر مه‌خزه‌نێك نه‌وت له شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی ئیسفه‌هان، تووشی ڕووداو هات و به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مه‌خزه‌نه‌كه گیانی له‌ده‌ستدا. له دووهه‌م ڕووداودا، كرێكارێك له شاری تاران له‌كاتی كار به ده‌زگای پرێس له كارگه‌یه‌كی پرێسكاری و تواندنه‌وه‌ی ئاسن، به سه‌ختی برینداربوو. هه‌روه‌ها كرێكارێكی دیكه له‌كاتی كار له بینایه‌كی نیوه‌كار له گه‌ڕه‌كی تاران پارس، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رازایی به سه‌ختی برینداربوو.