بەرپرسی دۆسیەی منداڵان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی گەلان “هەدەپە” ڕایگەیاند، لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمدواییەی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، هەشت منداڵ گیانیان لەدەستداوە و ٢٤ منداڵی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌وته‌ی “حسێن کاچماز“، ئەندامی فراکسیۆنی “هەدەپە” لە پەرلەمانی تورکیا، لە سەرەتای هێرشە درۆنییەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان تائێستا، هەشت منداڵ گیانیان لەدەستداوە، هەروەها ٢٤ منداڵی دیكه‌ش برینداربوون. شایانی باسه كه به‌دوای کۆبوونەوەكه‌ی نێوان سەرۆکكۆماری هه‌رسێ وڵاتی ئێران، ڕووسیا و تورکیا لە تاران، ده‌وڵه‌تی توركیا هێرشەکانی بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریا زیاترکردووە و هاوسه‌رۆكانی پارتی دیموكراتیكی گه‌لان(هه‌ده‌په) داوا دەکەن ئەو هێرشانە ڕابگیریێن.