ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی سه‌رماوه‌ز، به‌هۆی دوو ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی و تاران، لانیكه‌م دوو كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون و ٥ ئاگركوژێنه‌وه‌ش به سه‌ختی برینداربوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له یه‌كه‌م ڕووداودا، به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له كارخانه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی ڕه‌نگ له شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی “سه‌لیمی” له شارستانی ئازه‌رشاری ئازه‌ربایجانی شه‌رقی، كرێكارێك و ٥ ئاگركوژێنه‌وه به سه‌ختی برینداربوون. هه‌روه‌ها كرێكارێكی ٢٥ ساڵ ته‌مه‌ن له‌كاتی كار له یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جێ بوون له سێ‌ڕێیانی تاران پارس، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه بۆ ناو چاڵی ئاسانسۆرێك گیانی له‌ده‌ستدا.