له ئه‌نجامی چه‌ندین ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی “ئه‌خلمه‌د” له مه‌شهه‌د، ڕامیان، ئازادشار، تاران و فیرووزكوه، لانیكه‌م ٢٣ كرێكار تووشی ڕووداو بوون.
له یه‌كه‌م ڕووداودا، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مه‌خزه‌نێك له كارخانه‌ی “ته‌به‌ڕۆك” له “ئه‌خلمه‌د”ی مه‌شهه‌د، كرێكارێكی گیانی له‌ده‌ستدا و ١٣ كرێكاری دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوون. هه‌روه‌ها به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی مینی بووسێكی هه‌ڵگری كرێكارانی وه‌رزی له مێحوه‌ری شارستانی “ڕامیان بۆ گولستان”، ٥ كرێكاری وه‌رزی برینداربوون. له سێهه‌م ڕووداودا، دوو كرێكاری چاڵ هه‌ڵكه‌ن له‌كاتی كار له گوندی خانه‌میر له شارستانی ئازادشار، به‌ۆهی گازگرتوویی، گیانیان له‌ده‌ستدا. هاوكات كرێكارێكی بیناسازیی له كاتی كار له شه‌قامی ١٣٥ی تارانپارس، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی بۆ ناو چاڵێكی ئاسانسۆر، گیانی له‌ده‌ستدا. له پێنجه‌م ڕووداویشدا، كرێكارێكی ژن ٢٨ ساڵ ته‌مه‌ن له مۆرغدارییه‌ك له گوندی “سه‌رانزا” له فیرووزكوه، له‌كاتی كار به ده‌زگای دانه‌وێڵه به‌هۆی گیركردنی ڕووسه‌رییه‌كه، گیانی له‌ده‌ستدا.