له ئه‌نجامی چه‌ند ڕوواوی جیاجیا له شاره‌كانی بۆكان، به‌نده‌ر له‌نگه، ئۆستانی خۆراسانی شۆمالی، ئه‌لبۆرز و حه‌لبجه، پێنج كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ستدا و ١١ كرێكاری دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوون.
له یه‌كه‌م ڕووداودا، سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی گه‌ڵارێزان، مینی بووسی هه‌ڵگری كرێكارانی وه‌رزی له شاری بۆكان به ١٧ كرێكاره‌وه له جاده‌ی “میاندواو ـــ بۆكان” تووشی ڕووداو بوو و له ئه‌نجامیدا ١١ كرێكار برینداربوون كه له لایه‌ن تیمه‌كانی فریاكه‌وتنه‌وه گه‌یه‌ندراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه‌ی شاری بۆكان. شایانی باسه، دۆخی ته‌ندرووستی چوار كه‌سیان ناجێگره. له‌دووهه‌م ڕووداودا، به‌هۆی وه‌رگه‌رانی كامیۆنی هه‌ڵگری ماده‌ی مه‌عده‌نی “بوكسیت” له ئۆستانی خۆراسانی شۆمالی، دوو كرێكاری كارخانه‌ی “ئاڵومینیای جاجرۆم” گیانیان له‌ده‌ستدا. له‌سێیه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی ٣٠ ساڵ ته‌مه‌نی ئیداره‌ی به‌رقی شاری به‌نده‌ر له‌نگه له ئۆستانی هۆرمۆزگان، له‌كاتی كاتی له‌سه‌ر تیربهرق به‌ربووه‌وه و گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها له ئۆستانی ئه‌لبۆرز، كرێكارێكی ٤٥ ساڵ ته‌مه‌ن له كاتی كار له بینایه‌كی نیوه كاره له شارۆچكه‌ی “ناز” له شارستانی فه‌ردیس، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له نهۆمی پێنجی ئه‌م بینایه گیانی له‌ده‌ستدا. له لایه‌كی دیكه‌وه، كرێكارێكی ٥٠ ساڵ ته‌مه‌نی دانیشتووی گوندی “میراوا”ی سنه به‌ناوی “كیڵاب ڕه‌حمانی” له‌كاتی كار له شاری حه‌له‌بجه‌ی عێراق، تووشی به‌رق گرتوویی بوو و گیانی له‌ده‌ستدا.