کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

قوربانی بوونی ١٣ كرێكار له‌ شاره‌كانی ئێران

مرگ و مصدومیت ۲ کارگر در در کرج و همدان1

له‌ ئه‌نجامی چه‌ند ڕووداوی جیاجیا له‌ شاره‌كانی كه‌ره‌ج، هه‌مه‌دان و مازه‌نده‌ران، لانیكه‌م ١٢ كرێكار به‌ سه‌ختی برینداربوون و كرێكارێكیش گیانی له‌ده‌ستدا.

به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، له‌ یه‌كه‌م ڕووداودا كرێكارێكی ٣٨ ساڵ ته‌مه‌ن له‌كاتی كار له‌ ڕێستوورانێك له‌ مه‌نته‌قه‌ی “عه‌زیمیه‌ی” كه‌ره‌ج، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی گاز و ڕوودانی ته‌قینه‌وه‌ به‌سه‌ختی برینداربوو. هه‌روه‌ها كرێكارێكی بیناسازیی، له‌كاتی كار له‌ بینایه‌كی نیوه‌كاره‌ له‌ مه‌نته‌قه‌ی چوارڕێیانی “عه‌باس ئاباد”ی هه‌مه‌دان، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ له‌ نهۆمی دووی ئه‌م بینایه‌ به‌سه‌ختی برینداربوو و پاش ڕاگوێزرانی بۆ نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی مینی بووسی هه‌ڵگری كرێكاران له‌ مه‌سیری كه‌مه‌ربه‌ندی “نكا” له‌ مازه‌نده‌ران، ١١ كرێكار برینداربوون.