
وته‌بێژی ئورژانسی ئێران باسی له برینداربوونی ١١ كرێكاری چایخانه‌ی ئاستانی قۆدس به هۆی وه‌رگه‌ڕانی مینی بووسی گواستنه‌وه‌یان كرد. هه‌روه‌ها كرێكارێكی دیكه‌ش به هۆی كه‌وتنه خواره‌وه له بینایه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له ئه‌نجامی ڕووداوی هاتووجۆ، مینی بووسی گواستنه‌وه‌ی كرێكارانی چایخانه‌ی ئاستانی قۆدس له نێوان ڕێگای سیاد ـــ فه‌همیده، ١١ كه‌س له كرێكاران بریندار بوون. له لایه‌كی دیكه‌وه، ڕۆژی چوارشەممە ٩ی ڕێبەندان، کرێکارێکی بە ناوی “سینا عەلی ڕەمایی”، خەڵکی گوندی “بێساران” سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، بەهۆی به‌ربوونه‌وه له بینایه‌كی نیوه كاره لە شاری ئامۆل سه‌ر به ئوستانی مازه‌نده‌ران، گیانی لەدەست دا.
