له ئه‌نجامی سێ ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی تاران، ته‌ورێز و شارستانی پیشوا، لانیكه‌م سێ كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ستدا و ٩ كرێكاری دیكه‌ش برینداربوون.
له یه‌كه‌م ڕووداودا، شۆفیرێكی شیركه‌تی واحیدی ئۆتۆبووسڕانی تاران و ده‌ورووبه‌ر به‌ناوی “جه‌مشید مووسه‌وی” له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی موسافیره‌كان به‌هۆی ڕاوه‌ستانی دڵی گیانی له‌ده‌ستدا. له‌دووهه‌م ڕووداودا، دوو كرێكار له‌كاتی كار به‌هۆی داڕمانی دیواری بینایه‌ك له شاری ته‌ورێز، ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ له جاده‌ی شارستانی پیشوا بۆ جه‌لیل ئاباد، ٩ كرێكار به سه‌ختی برینداربوون.