لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوو و له ئهنجامی ٧ ڕووداوی هاتووچۆ لە جادەکانی ئوستانی کرماشان، هاووڵاتییهك گیانی لەدەست داوە و ١٠ کەسی دیكهش بریندار بوون.
لهم پێوهندهدا، بەرپرسی پۆلیس ڕێی ئوستانی کرماشان ڕایگەیاندووه کە بههۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ لە نێوان دوو ماشینی سهوار له جادهی نێوان “ڕوانسەر ــــ کرماشان”، ژنێکی تەمەن ٣٨ ساڵ گیانی لهدهستداوه و هەروەها منداڵە تەمەن ٦ ساڵانەکەی و شۆفیری یهكێك له ماشینه سهوارییهكان بریندار بوون. ناوبراو هەروەها باسی لەوە کردووه کە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوو لە جادەکانی ئوستانی کرماشان ٧ ڕووداوی هاتووچۆ ڕووی داوە و لەو ڕووداوانە دا هاووڵاتییهك گیانی لەدەست داوە و ١٠ کەسی دیكهش بریندار بوون. بە پێی ئامارەکان، ساڵانە لە ئێران زیاتر له ١٧ هەزار کەس بە هۆی ڕوودای هاتوچۆ گیانیان لەدەست دەدەن، ئەم ڕێژەیە تەنیا ئاماری ئەو کەسانەیە کە گیانیان لەدەست ئەدەن و ساڵانە بە هەزاران کەس بە هۆی ڕوودای هاتوچۆ بریندار یاخود کەم ئەندام دەبن.