به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ماوه‌ی یه‌ك دوو ڕۆژی ڕابردوودا كۆڵبه‌رێك و كاسبكارێك به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری چاڵدێران و شاری كرماشان گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٦ی ڕەزبەر، هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری چاڵدێران ته‌قه‌یان له پۆلێك له كۆڵبه‌ران كردووه و به‌هۆیه‌وه کۆڵبەرێک بە ناوی “ئەمین شەمس” گیانی له‌ده‌ستداوه. له لایه‌كی دیكه‌وه کاسبکارێکی خەڵکی مەریوان به‌ناوی “ئیسماعیل نەورۆزی” تەمەن ٣٦ ساڵ و خەڵکی شارۆچکەی کانی دینار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە کرماشان بە سەختی بریندار بووە و هەتا ئێستا سێ جار نەشتەرگەری بۆ کراوە و بنەماڵەکەی نەیانتوانیوە کە چاویان پێی بکەوێت.