له ئه‌نجامی چه‌ندین ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی ئه‌راك، قه‌زوێن و ئۆستانی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی، لانیكه‌م ٦ كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئه‌میكاناتی ئیمه‌نی پێویست له شوێنی كار، تووشی ڕووداو بوون و به‌هۆیه‌وه ٤ كرێكاری گیانیان له‌ده‌ستداوه و دوو كرێكاری دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوون.
له یه‌كه‌م ڕووداودا، سێ كرێكاری ته‌مه‌ن ٣٢، ٣٥ و ٥٤ ساڵ له‌كاتی خاوێنكردنه‌وه‌ی مه‌خزه‌نێكی ڕۆنی سووتا له كارگه‌یه‌كی پاڵاوتنی ڕۆن له گوندی “گورچین”ی شارستانی بۆستان ئابادی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی، تووشی گازگرتوویی بوون و گیانیان له‌ده‌ستدا و كرێكارێكی دیكه‌ش تووشی مه‌سموومییه‌ت بوو و گوزاترایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه. له دووهه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی ٤٢ ساڵ ته‌مه‌ن له‌كاتی كار له بینایه‌كی نیوه‌كاره له گوندێكی شاری ئه‌راك، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له‌سه‌ر چێوبه‌ست ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها كرێكارێكی ٦٢ ساڵ ته‌مه‌ن له‌كاتی كار له بینایه‌كی نیوه‌كاره له فازی ٢ی “شهر محمدیه”ی شارستانی ئه‌لبۆرز له ئۆستانی قه‌زوێن، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی به سه‌ختی بریندرابوو. له هه‌واڵێكی دیكه هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پزیشكی قانوونی ئۆستانی مازه‌نده‌ران، وێڕای دان پێ دانان به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ٢٥ له‌سه‌دی ئاماری قوربانییانی ڕووداوی شوێنی كار له‌م ئۆستانه، وتی: له ماوه‌ی پێنج مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ ٥٥ كه‌س له ئۆستانی مازه‌نده‌ران به‌هۆی ڕووداوی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ستداوه.