کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

قوربانی بوونی شه‌ش كه‌س له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ جاده‌ی سنه‌- كامیاران

قوربانی بوونی شه‌ش كه‌س له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ جاده‌ی سنه‌ كامیاران

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠ی ڕه‌شه‌مه‌، به‌هۆی پێكدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبێل له‌ مێحوه‌ری سنه‌ بۆ كامیاران، چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، له‌ سێ ڕێیانی مووچش، بارهه‌ڵگرێكی ئیسۆزۆ له‌گه‌ڵ سه‌وارییه‌كی پژۆ ٤٠٥ پێكیانداداوه‌ و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، چوار كه‌س ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.