ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی ڕێبه‌ندان، دایكێك و منداڵه‌كه‌ی له شاری ته‌ورێز به‌هۆی گازگرتوویی گیانیان له‌ده‌ست دا و چوار شارومه‌ندی به‌لووچ به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گاز له چابه‌هار بریندار بوون.
به وته‌ی ئۆرژانسی ته‌ورێز، ژنێكی ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵ و منداڵه ته‌مه‌ن ٧ ساڵه‌كه‌ی به‌هۆی هه‌ڵمژێنی گازی مۆنۆكسیدی كه‌ربۆن له خانوویه‌ك دا گیانیان له‌ده‌ست داوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، كه‌پسوولی گاز له بینایه‌كی سێ نهۆمی له چابه‌هار ته‌قیوه‌ته‌وه و خانووه‌كه ئاگری گرتووه. له ئاكامی ئه‌و ڕووداوه‌دا چوار شارومه‌ندی به‌لووچ بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراون. جێگای ئاماژه‌یه كه دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ریش دوو هاووڵاتی دیكه‌ی به‌لووچ به‌هۆی گازگرتوویی گیانیان له‌ده‌ست دابوو.