له ئه‌نجامی ڕووداوێكی هاتووچۆ له مێحوه‌ری “پاوه ــــ ڕوانسه‌ر”، سێ هاووڵاتیی به سه‌ختی برینداربوون كه له لایه‌ن تیمه‌كانی فریاكه‌وتنه‌وه گوازتراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، کاتژمێر ٨ی شەوی دووشەمە ۱٤ی ڕێبەندان به‌هۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ لەجادەی نێوان پاوە ــــ ڕوانسەر لە نزیک کارگەیه‌كی “ماسە”، ٣ کەس بەسەختی برینداربوون کە باروودۆخی ته‌ندرووستیان ناجێگیر ڕاگه‌یه‌ندراوه. پێویسته بوترێ كه ساڵانه به‌هۆی خراپی ڕێگاوبانەکان، ستانداردنه‌بوونی جۆری ئۆتۆمبێلەکان و پابەند نەبوونی شۆفیران بەڕێنماییەکانی هاتووچۆ، به سه‌دان هاووڵاتیی له كوردستان و به گشتی له ئێران ده‌بنه قوربانی.