به‌یانی هه‌ینی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، سێ شارومه‌ندی كورد له بۆردوومانی شارۆچكه‌ی زركان له‌لایه‌ن توركیاوه بریندار و یه‌كێكیان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانی گیانی له‌ده‌ست دا.
به پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان، ئه‌رته‌شی توركیا و گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌و وڵاته شارۆچكه‌ی زركانیان له كانتۆنی فۆرات به چڕی بۆردوومان كردووه و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا، ژنێك گیانی له‌ده‌ست داوه و دوو كه‌سی دیكه بریندار بوون. شایانی باسه كه نوێنه‌رانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستانیش له كۆنفڕانسی ئه‌منیه‌تی موونیخ به‌شداریان كردووه و بڕیاره له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای وڵاتانی ئورووپایی و ئه‌مریكا كۆببنه‌وه.