له ئه‌نجامی دوو ڕووداوی شوێنی كار له شاره‌كانی مه‌ریوان و بۆجنوورد، كرێكارێك به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی ئیمه‌نی پێویست له شوێنی كار، تووشی ڕووداو هات و گیانی له‌ده‌ستدا و دوو كرێكاری دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له یه‌كه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی بیناسازیی له‌كاتی كار له گه‌ڕه‌كی “به‌هاران”ی شاری مه‌ریوان، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها دوو كرێكاری چاڵ هه‌ڵكه‌ن له شاری بۆجنوورد له‌كاتی كار گوندی “كه‌ڵاته‌ی ئازه‌رسا” به‌هۆی به‌ربوونه‌وه بۆناو چاڵه‌كه، به سه‌ختی بریندرابوون.